ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی و بە ئامادەبوونی دەیان سەرکردە و کەسایەتی و دیپلۆماتکاری کوردستانی و عێراقی و بیانی لە رێوڕەسمێکدا لە بارزان مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانی دەکرێتەوە.
دوێنێ 10/5/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گوتارێکدا لە رێوڕەسمی پێشوازیکردن لە میوانانی مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانی رایگەیاند، مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانی باس لە بەشێکی مێژووی خەڵکی ئێمە دەکات، کە لە کوێ دەستمان پێکرد و ئەمڕۆ گەیشتووین بە چی.
سەرۆکی حکومەت، گوتیشی: بارزان لە 100 ساڵی رابردوودا لانی کەم 16 جار وێران کراوە و لەگەڵ زەویدا تەخت کراوە.