لە ئێران چوار كورد لە سێدارەدران

سزای سێدارە بەسەر چوار بەندکراوی کورد سەپێندرا کە پێشتر بەند کرابوون بە تاوانی جیاجیا.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو، سزای سێدارەی چوار بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان و کوشتنی بە ئەنقەست سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنرابوو لە بەندیخانەی لاکانی ڕەشت جێبەجێکراوە.

هه‌روه‌ها راشگه‌یاند، ‌ تائێستا ناسنامە یەکێک لەو بەندکراوانە بە ناوی جەلال ڕەحیمیان‌ ئازەری تەمەن (23) ساڵان و خەڵکی شاری مەهاباد بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە، کە ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستگیرکرابوو و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا”.

ھەواڵی زیاتر