بۆچی یەکێتی نایەوێ هەڵبژاردن بکرێت؟

ڕۆژ بە ڕۆژ وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نزیک دەبێتەوە کە بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی 11ی ئەمساڵ بکرێت، بەڵام تائێستا یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئامادە نییە بۆ ئەو هەڵبژاردنە.

مۆتەکەی لاهور جەنگی

بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، یەکێتی راپرسییەکی نهێنی کردووە بۆ ئەوەی قەبارەی خۆی لە هەڵبژاردنی داهاتودا بزانێت، بەڵام ئەنجامەکەی بە دڵی ئەو نەبووە و دەنگەکانی زۆر نزیک بووە لە نەوەی نوێ و لیستە چاوەڕوانکراوەکانی لاهور شێخ جەنگی.
یەکێتی دەیەوێ، بەهەر جۆرێک بووبێت، رێگە بە لاهور جەنگی نەدرێت لە هەڵبژاردندا لیستی هەبێت، چونکە بەشێکی زۆری کادر و لایەنگر و تەنانەت پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایشی یەکێتیش دەنگ بە لیستی لاهور جەنگی دەدەن.
باڵکێش زانیویەتی، لاهور جەنگی رەزامەندی بۆ دروستکردنی حیزبێکی نوێ وەرگرتووە بە ناوی یەکێتی نیشتمانی کوردستان-عێراق.

دۆسیەی هاوکار جاف

یەکێتی تر لە کێشەکانی یەکێتی، دۆسیەی تیرۆرکردنی هاوکار جافە کە چەند کەسێکی ناو یەکێتی پێ تۆمەتبار کراوە و بووە بە کەیسێکی ناوخۆیی و ناوچەیی و دوور نییە ببرێتە دادگا جیهانییەکانیش.
یەکێتی دەیەوێ بە هەر جۆرێک بووە کەیسی تیرۆرکردنی هاوکار جاف بە پارتی دابخات، لەکاتێکدا پارتی دەڵێ: ئەوە کەیسێکی یاساییە نەک سیاسی و پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە.
پێشتر یەکێتی داوای فرەبازنەیی کردبوو بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، پارتی بە داواکەی رازیبوو بۆ ئەوەی هەڵبژاردن بکرێت، داوای کاراکردنەوەی کۆمسیۆن و هەمواری یاسای هەڵبژاردنیشی کرد، حیزبەکان بە ئەوەش رازی بوون. بەڵام تائێستا ئامادە نییە بۆ هەڵبژاردن.

ھەواڵی زیاتر