پەکەکە ناسنامەی سەرکردە کوژراوەکەی ئاشکرا کرد
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ناسنامەی ئەو سەرکردەیەی ئاشکراکرد کە رۆژی سێشەممە 11ـی ئابی 2020 لە بۆردوومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە سنووری شارۆچکەی سیدەکان کوژرا.
ئەو گەریلای پارتی کرێکاران (پەکەکە) ناوی “مورات کالکۆیە” بووە و بەرپرسی خواکوڕکی پەکەکە بووە.
رۆژی سێشەممە 11ـی ئابی 2020 لە دەڤەری برادۆست، لە كاتێكدا کە هێزەكانی پاسەوانی سنووری عێراقی سەرقاڵی دابەشکردنی ھێزی پاسەوانی سنوور بوون لە دەڤەرەکە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی ھێزەکەی کردە ئامانج و بەھۆیەوە دوو فەرماندەی پاسەوانی سنوور سەر بە حکومەتی عێراق گیانیان لە دەستدا و ئەفسەرێک و کارمەندێکی ھەواڵگری و دوو پاسەوان بریندار بوون.