نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی ئیتاڵیا ده‌كات

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌‌ نێچیرڤان بارزانی، سە‌رۆكی ھە‌رێمی كوردستان، به‌ سە‌‌ردانێکی فه‌رمی ده‌گاته‌ رۆما.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نێچرڤان بارزانی له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا سبه‌ی پێنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌  قە‌داسە‌تی پاپای ڤاتیكان و سە‌رۆك وە‌زیرانی ئیتاڵیا و بە‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ کۆده‌بێته‌وه‌.

بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌کان و فراوانکردنی بواره‌کانی هاریکاریی هاوبه‌ش و چه‌ند پرسێکی جێی بایه‌خی هه‌ردوولا، بابه‌تی دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ قه‌داسه‌تی پاپا و سه‌رۆک وه‌زیران مێلۆنی ده‌بێت.

ھەواڵی زیاتر