لە سلێمانی بڕی 21 ملم باران باریوە

لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێكی باران بارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لە سلێمانی بڕی 21 ملم بارانباریوە. 

ئاسۆ كەمال، بەڕێوەبەری كەشناسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بارانبارینی بەلێزمە و بەخوڕ بەردەوام دەبێت و هەورەبروسكە و خێرای بای لەگەڵدا دەبێت و پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە. وتیشی، لە 24 کاتژمێری رابردوو لە سلێمانی 21 ملم بارانباریوە و كۆی گشتی گەیشتووەتە 608.7 ملم، كە پار تا ئەم كاتە لە سلێمانی378 ملم باران باریبوو.

كەشناسی سلێمانی داواشیكرد هاووڵاتیان پابەندی رێنماییەكان بن، بە تایبەت ئەو خانووانەی لە ئاستێكی نزمدان یاخود لەڕێڕەوی ئاوی و جۆگەوە نزیكن. 

ھەواڵی زیاتر