ئیسرائیل موشەکباران دەکرێت
لە باشوری لوبنانەوە چەند موشەکێک ئاراستەی ئیسرائیل کرا و زەنگی ئاگادارکردنەوە لەو وڵاتە لێدرا.
کەمێک پێش ئێستا ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە باشوری لوبنانەوە زیاتر لە 30 موشەک ئاراستەی وڵاتەکەی کراوە.
ڕاگەیاندنی ئیسرائیل ڕایگەیاند، کەسێک برینداربووە و هەروەها بنیامین ناتانیاهۆ لەگەڵ بەرپرس و فەرماندە ئەمنی و سەربازییەکان لە کۆبوونەوەدایە.
بەهۆی موشەکبارانەکەوە، ئیسرائیل گەشتە ئاسمانیەکانی ڕاگرتووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە حیزبوڵای لوبنانی ڕەتیدەکاتەوە ئەو موشەکبارانە ئەو بووبێت.