بەهۆی رووخانی سەقفێک 10 کەس برینداربوون

لە کاتی تێکردنی چیمەنتۆی سەقفی بازاڕێکی هاوچەرخ لە شاری هەولێر، سەقفەکە رووخا و بەهۆیەوە نۆ کرێکار، ئەندازیارێک برینداربوون.

تەندروستی هەولێر دەڵێ: بریندار بوونی (٩)کرێکار و ئەندازیارێک لە کاتی کارکردن بەهۆی دارمانی سەقفی یەکێک لە پرۆژەکان دوای گەیاندنیان بۆ نەخۆشخانەکەمان هەموویان چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە سەرجەمیان دۆخی تەندرووستیان جێگرەو هەندێکیان رەوانەی مالەوە کراون وە هەندێکیاشیان لە ژێر چاودێری پزیشکی دانە.

سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای کرێکارانی کوردستان وتی، بریندارەکانی رووداوەکە گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و ئێستا مەترسی لەسەر ژیانیان نییە و تەندروستیان باشە.

یوسف کەریم وتیشی، ئەوانەی برینداربوون پێکدێن لە نۆ کرێکار، ئەندازیارێک و بەڵێندەرێکی تەختەبەستن؛ هەشت لە کرێکارەکان لە نەتەوەی عەرەبن.

ھەواڵی زیاتر