ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی تەندروستییەوە

وەزارەتی تەندروستی:
سەبارەت بە دەرمانخانەی سەروەران …
بەرژەوەندی نەخۆش و هاوڵاتی لەسەرووی هەموو شتێکە و یاسا سەروەرە نەوەک چەواشەکردنی هاوڵاتیان.

دەرمانی قاچاغ و تەزویر نەک دەبێت بە هەرزان بفڕۆشرێت و بدرێتە هاوڵاتی، بەڵکو دەبێت دەستی بەسەردابگیرێت و خاوەنەکە و ڕێڕەوی هاتنەکەشی دەستبەسەر بکرێت.

تەنها لە یەکێک لە بابەتەکانی دەرمان بە بڕی 4٫500 چوار هەزار و پێنج سەد پاکەتی قاچاغ و تەقلید (تەزویر) دەستی بەسەرداگیراوە، جگە لە چەندین جۆر وبڕی گەورەی دیکەی دەرمانی دزیاری حکومی لە عێراق کە پێویستە بەخۆڕایی لە نەخۆشخانەکان بدرێت کەچی دەهێنرێت و دەفڕۆشرێتەوە بە هاوڵاتیان.

بە ڕاکێشانی سۆزی خەڵک و بیانووی هەرزانی دەرمان، هەرگیز سڵ لە دەرمانی نایاسایی و قاچاغ ناکەینەوە و بەردەوام دەبین لە چاکسازی بواری دەرمان و دۆزینەوەی دەرمانی نایاسایی و سزای توند پەیڕەو دەکەین.

ھەواڵی زیاتر