وێنە.. ئەمریکا نۆ پارچە ئاسەواری رادەستی عێراق کردەوە
بە ئامادەبوونی د. لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق، ئەمرۆ پێنجشەممە ئەمریکا نۆ پارچە ئاسەواری رادەستی عێراق کردەوە.
ئاسەوارەکان پێکهاتوون لە ژمارەیەک مۆری سەردەمی بابلییەکان و پارچەیەک عاج کە لە شێوەی رووخساری مرۆڤێک دروستکراوە، لەگەڵ پارچەیەکی دیکەی ئاسەوار.