بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، به‌تۆمه‌تی كڕین و فرۆشتنی حه‌ب به‌بێ مۆڵه‌تی پزیشك (ڕه‌چه‌ته‌ی پزیشكیی) مه‌فره‌زه‌كانی نووسنگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ناوبازاڕ به‌هاوكاری نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ڕۆژئاوا دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس چاودێریان خستە سەر کەسێک کە لەیەکێک لەده‌رمانخانه‌کانی شاری سلێمانی‌و له‌لایه‌ن كارمه‌ندی ده‌رمانخانه‌كه‌وه جۆرە حه‌بێکی پێ ده‌فرۆشرێت كه ئه‌و حه‌به پێویسته له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه بۆ نه‌خۆش بنوسرێت، به‌ڵام كه‌سه‌كه وه‌كو مادده‌یه‌كی هۆشبه‌ر به‌كاریده‌هێناو له‌لایه‌ن كارمه‌ندی ده‌رمانخانه‌كه‌وه به‌بڕێك پاره‌ی زیاتر‌و به‌بێ (ڕه‌چه‌ته‌ی پزیشكیی) به‌كه‌سه‌كه‌ی ده‌فرۆشت، توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه (كڕیاری حه‌به‌كه‌و كارمه‌ندی ده‌رمانخانه‌كه) له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نوسنگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ناوبازاڕ به‌هاوكاری نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ڕۆژئاوا ده‌ستگیربكرێن، هه‌روه‌ها ده‌رمانخانه‌كه‌ش بەبڕیاری دادوەر داخرا.
هه‌ردوو تۆمه‌تبار (أ، ن، ح) له‌دایكبووی 1996 و (م، هـ، ئـ) له‌دایكبووی 1998 به‌بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.