بارانی بە لێزمە دەبارێت

شەپۆلێکی بارانبارین کوردستان دەگرێتەوە و لە هەندێک کاتکدا لێزمە باران و هەورەتریشقە دەبێت.

کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت، لە پاش نیوەڕۆ پێشبینى هاتنى شەپۆلى بارانبارین  دەکرێت بۆ سەر ناوچەکەمان بە گشتى، کاریگەرى پاڵە پەستۆیەک لەسەر عیراق روو لە ناوچەکەمان  دەکات، بارانبارین لە زۆربەى ناوچە جیاجیاکان دەبارێت، هەندێک جار هەورە تریشقە و لێزمە بارانى کورتخایەن دروست دەبێت، بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان و کەرکووک و ناوچە شاخاوییەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم ئەگەرى بارانبارینى زیاترە. لەگەڵ زیادبوونى خێراى با بۆ سەرووى 20کم لە کاتژمێرێکدا .

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1 – 2) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی رۆژى پێشوو.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، ئاسمان هەورى دەبێت، بارانبارین لەکاتى جیا جیا بەشێوەی بارانى مامناوەند دەبارێت، لەگەڵ باران هەورە تریشقەش دەبێت لەگەڵ لێزمە باران لە هەندێک کاتى  جیا، لە شەودا کاریگەرى شەپۆلى بارانبارین کۆتایى دێت لەسەر بەشێک لە ناوچەکەمان و ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

ھەواڵی زیاتر