شەپۆلێکی بارانبارین و هەورە تریشقه هەرێمی کوردستان دەگرێتەوه

بەهۆی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست پێشبینی دەکەم لە پێشنیوەڕۆی سبەی یەکشەمەوه بارانبارین لەهەرێمی کوردستان دەستپێبکات ، سەرەتاش لە پارێزگای کەرکوک و پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات ، تا نیوەڕۆ دەگاته زۆربەی ناوچەکان و ئەگەری تاوه بارانی بەخوڕ و هەورە بروسکەی توند هەیە هەندێک جار

چەقی بەهێزی شەپۆلەکه لەنێوان دوانیوەڕۆی سبەی یەکشەمە و شەوی یەکشەمە لەسەر دووشەمە لەوو نێوانە ئەگەری بارانی باش هەیە بەتایبەتی دهۆک و دەوروبەری هەولێر و خۆرهەڵاتی گەرمیان و سلێمانی ، بارانەکەش سەرانسەرییە و بەبڕی جیاواز باران دەبارێت

تا 24ی مانگ بەشێوەی پچڕ پچڕ باران دەبارێت لەهەندێک ڕۆژەکان کەش و هەوا ئاسایی و خۆشه ، بەڵام لەکاتەکانی ئێوارەدا چڕبونەوەی هەور دەستپێدەکات

خێرایی با سبەی چالاکه بەڕێژەی 35 کیلۆمەتر لەسەعاتێکدا هەندێک جار پێش گەشتنی باران و بروسک بای توند هەڵدەکات لەگەڵ گەشتنی باران بایەکە لاوازەبێت

پلەکانی گەرماش 5بۆ 7 پله نزمەبێتەوه.

ڕێژەی بارانبارین جیاوازە لەنێوان شارەکان بەهۆی ئەوەی وەرزی بەهارە بەڵام بەگشتی زۆرترین ڕێژە 40 ملمە کە پێشبینی دەکرێت سنوری پارێزگای دهۆک و دەوروبەری بگرێتەوه کەمترین ڕێژەش 5 ملمە ئەگەری هەیە لەباشوری گەرمیان تۆمار بکرێت شارەکانی تریش لەنێوان 15 بۆ 20 ملمە بەگشتی ڕێژەکان ناجێگیرن ئەم ڕێژەیەش لە 19ی مانگ تا 20 ی مانگه دواتر زانیاریم لەسەر قۆناغەکانی تر دەبێت
محەمەد کەمال – شارەزایی کەشناسی و بومەلەرزەزانی

ھەواڵی زیاتر