پۆلیسی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: “بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرایەوە بەبوونی ڕووداوێکی زامدار کردن لە نەخۆشخانە، دوای گەیشتنی تیمێکی لێکۆڵەر لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەرکەوت کەوا کچێک بەناوی (صوره) تەمەن 28 ساڵ گوللەیەک بەر سەری کەوتووە و زامدار بووە وە لەبەر خراپی باری تەندروستی دوای دوو کاتژمێر گیان لەدەست دەدات”.
ئەوەش خراوەتە روو: “دوای لێکۆڵینەوەکان و وەرگرتنی زانیاری دەرکەوت کە ناوبراو لەلایەن برایەکیەوە بەناوی (ر. س. ص.) تەمەن 32 ساڵ لە سەر کێشەیەکی خێزانی بە گوللە لێی دەدات، وە هێزەکانی پۆلیس توانیان لە ماوەیەکی کەم تۆمەتبار دەستگیر بکەن”.
هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە: “تۆمەتباری دەستگیرکراو پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر کرا بەمەبەستی گرتنە بەری ڕێککاری یاسایی بەرامبەر”.