لە بازگەی سلێمانی رێگری لە ئاراس شێخ جەنگی دەكرێت

لە بازگەی سلێمانی – دوكان رێگری لە ئاراس شێخ جەنگی دەكرێت، لاهور شێخ جەنگێ بە هێزێكەوە دەچێتە بازگەكە بۆ بەدواداچوونی رێگریەكە.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە بازگەی سلێمانی-دووكان رێگری لە ئاراس شێخ جەنگی كراوەو ئیستفزازكراوە و راگیراوە، كاتێك زانیارییەكان دەگاتە لاهور شێخ جەنگی، بە هێزێكی زۆرەوە دەچێتە بازگەكەو بەدواداچوون بۆ بڕیاری راگرتنی دەكات.
سەرچاوەیەک ئاماژەی بەوەكرد، مامەڵەی بازگەکە لەگەڵ ئاراس سێخ جەنگی دوای پۆستێکی دێت لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك كە نوسیبووی: “یەکێتی ی شێتخانەکانی کوردستان” ئەو نوسینە دوای قسەیەکی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی هات کە لە کۆڕبەندی هەولێر وتی” من خەریکی حزبەیاتی و شێتخانەکەم”.
بەپێی زانیارییەکان، لاهور شێخ جەنگی هێزێكی زۆری لەگەڵ بووە و چووەتە بازگەكە.
لاهور شێخ جەنگی پاش رووداوەکە پەیوەندی بەرپرسە ئەمنیەكانی سلێمانیەوە كردووە و رایگەیاندووە” بە سەرۆکەکەتان بڵێن کە ئەمە دواجارە و ئیتر لێتان قبوڵ ناکەم”.

ھەواڵی زیاتر