دوای 73رۆژ بە پاسکیل گەیشتە مەککە و لەوێ مرد

پیاوێکی سووریی دانیشتوی ئەڵمانیا، دوای 73 رۆژ بە پاسکیل گەیشتە مەککە لە سعودیە، بەڵام دوای چەند رۆژێک لەوێ مرد.
غازی جاسم ، تەمەنی 53 ساڵانە و سوورییە و خەڵکی شاری حمسە، ساڵانێکە لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا دەژی، بە پاسکیلەکەی لە ئەڵمانیاوە بەرەو سعودیە بەڕێکەوت بۆ ئەوەی عومرەیەک بکات و دوای 73 رۆژ گەیشت.
دوای ئەوەی غازی جاسم گەیشۆتە شاری مەکە، دەستبەجی جلی تایبەت بە عومرەی لەبەرکردووە و بەرەو حەرەمی مەککە بەڕێکەوتووە، بەڵام لەوێ کەوتووە و گیانی لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکانی میدیایی عەرەبی، مردنی غازی جاسم کە بە ئەبوو عەبدولڕەحمان ناسراوە، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە بووە.

ھەواڵی زیاتر