“یەکێتی دەگەڕێتەوە دەستی خاوەنی راستەقینەی خۆی”

بەرپرسێکی پێشووی یەکێتی دەڵێ: لە كاتێكی زۆر نزیكدا، یەكێتی دەگەڕێتەوە دەستی خاوەنە راستەقینەكەی.

به‌ختیار كاوانی، فەرماندەی پێشووی یەکێتی لە فەیسبووک نووسیوتەی “ئەم ئاڕاستەیەی ئێستا كوڕانی مام جه‌لال له‌ یه‌كێتیدا په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن پێچەوانەی ئەو بیروبۆچوونانەی جەنابی مام جەلال بووە، کە لە ڕابردوودا پیشەنگی خەبات و یەکڕیزیی نیشتمانی بووە، ئەمانەی ئێستا یەکێتییان پەرتەوازە کردووە، حزبەکە بەرەو ھەڵدێرێکی گەورە دەبەن، ھۆکارەکانیشی نەزانی و نەشارەزایی خۆیان و نەبوونی ڕاوێژکاری باشە، بۆیە ئەمانەی ئێستا یەکێتی بەڕێوە دەبەن ئەو حزبە دەپووکێننەوە”.

بەختیار کاوانی دەڵێ “یەکێتی حزبی سەرکردە دێرینەکان و زیندانییانی سیاسی و بنەماڵەی سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگە دێرینەکانە، ئەمانەی ئێستا دەستیان بەسەر یەکێتیدا گرتووە و سەرکردایەتیی یەکێتی دەکەن، میوانی کاتیین و لە کاتێکی زۆر نزیکدا ئەو حزبەی خاوەنی ٢١ ھەزار شەھیدە، دەگەڕێتەوە دەستی خاوەنی ڕاستەقینەی خۆی و کەسە دڵسۆزەکانی .”

ھەواڵی زیاتر