فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له باره‌ی سه‌ردانی شانده‌كه‌ی عێراق بۆ ئه‌مریكا رایگه‌یاند، نەهاتوون بۆ رێگەگرتن لە چوونەدەرەوەی دۆلار لە عێراقەوە، لێرەن تا رەوشی دۆلار لە بازاڕی عێراق رێکبخەن.
فوئاد حوسەین، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا باسی لە ژمارەیەک تەوەر كرد سەبارەت بە سەردانەکەی شاندی عێراق بۆ ئەمریکا ده‌كات و له‌و باره‌وه ده‌ڵێت: “هۆكاری سه‌ره‌كی هاتنمان بۆ ئه‌مریكا بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانه پاشان پرسی دۆلار و دیناری عێراقی”.
باسی له‌وه‌شكرد: “له گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ خه‌زانه‌ی ئه‌مریكا ئه‌نجامی باشیان هه‌بوو، ئه‌و رێكارانه‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراق ده‌ریكردبوون پشتیوانی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكای هه‌بووه”.
باسی له‌وه‌شكرد: بابه‌تی ناجێگیری بازاڕی دراو له عێراق ورده ورده به‌ره‌و سه‌قامگیری ده‌ڕواته‌وه.
له باره‌ی نیگه‌رانیه‌كانی ئه‌مریكا له پرسی بردنه ده‌ره‌وه‌ی دۆلار له عێراقه‌وه بۆ وڵاتانی دراوسێ و به‌تایبه‌تیش ئێران، فوئاد حسێن وتی: “عێراق هه‌موو بهبهتێك له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كات له كه‌ره‌سه‌ی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و بابه‌ته‌كانی تر هه‌مووی له ده‌ره‌وه دێت، چونكه عێراق نه‌وت ده‌فرۆشێت، كۆمه‌ڵگایه‌ك شت له ده‌ره‌وه بكڕێت دۆلاری ده‌وێت بۆ ئه‌و مامه‌ڵانه”.
وتیشی: “به‌ڵام چونكه ئالیه‌تێك نه‌بوو ده‌رچوونی دۆلار له بانكی ناوه‌ندی رێك بخات، ئێستا خه‌ریكی ئه‌وه‌ن رێكی بخه‌نه‌وه”.