مه‌سرور بارزانی لەگەڵ شێخ حەمەد بن محەممەد ئەلشەرقی، حاکمی میرنشینی فوجەیرە کۆبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (14ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری بڵاویكردووه‌ته‌وه، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئیمارات لەگەڵ شێخ حەمەد بن محەممەد ئەلشەرقی، حاکمی میرنشینی فوجەیرە کۆبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له كۆوبوونهوهكهدا برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کراوه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جەخت لە گرنگیی پتەوکردنی هاریکاری و هاوئاهەنگیی لە نێوان هەردوولادا کراوه‌ته.
ئه‌مه له كاتێكدایه هه‌ر ئەمڕۆ سێشەممە (14ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکە جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، پێشوازی لە جاسم محەمەد ئەلبدێوی ئەمینداری گشتیی نوێی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کرد.
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و جەختی لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی کەنداو کردەوە.
ئەمینداری گشتیی نوێی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو، بانگهێشتی هەرێمی کوردستانی بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کرد و خواستی وڵاتانی کەنداوی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە