راگەیەنراوی حکومەتی هەرێم لەبارەی بومەلەرزەکەوە

دوای روودانی زنجیرە بومەلەرزەیەک لە سنوری نێوان تورکیا و سوریا و عێراق کە بەهۆیەوە زیاتر لە ١٧٥ کەس لە تورکیا و سوریا گیانیان لەدەستدا، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لە کاتی روودانی بوومەلەرزە چی بکرێت باشە و دەڵێت، “کۆتایی هاتنی بوومەلەرزەکە بە مانای کۆتایی هاتنی مەترسییەکە نییە، بەو پێیەی دواتر بوومەلەرزەی پاشماوەی بە توندی کەمتر بەدوای خۆیدا هێنا.”

چەند خاڵێک خراوەتەڕوو بۆ خۆپاراستن لە بوومەلەرزە کە ئەمانەن:

‎*لە باڵەخانە بەرزەکاندا:

یەکەم: کاتێک هەست بە بوومەلەرزە دەکەیت لەکاتێکدا لەناو ژوورێک یان باڵەخانەیەکی بەرزدایت، پەنا ببە بۆ ژێر پارچە مۆبیلیاتی ئەستوور (مێزێک یان مێزی ئۆفیس).

دووەم: ئەگەر ناتوانی خۆت بشاریتەوە، خۆت لە گۆشەیەکی ژوورەکەدا بچەسپێنە و هەوڵبدە لە پەنجەرەکان دوور بکەویتەوە.

سێیەم: ئاگاداری کەوتنی سەقف و هەڵواسینی دیوار بن.

چوارەم: ئاگاداری ئەوەی شتەکان لە ڕەفەکانەوە بکەونە خوارەوە.

پێنجەم: ئاگاداری داڕمانی سەقفی لاوەکی بن.

شەشەم: هەوڵبدە هەندێک شتی پارێزەر بخەیتە سەر سەرت.

حەوتەم: ئاگاداری رۆیشتن بن لەسەر پردە هەڵواسراوەکان کە بیناکان بەیەکەوە دەبەستنەوە.

‎هەشتەم: خۆبەدوورگرتن لە بەکارهێنانی بەرزکەرەوە و باشترە قادرمە بەکاربهێندرێت لە پرۆسەی چۆڵکردندا.

‎ نۆیەم: نەگەڕانەوە بۆ ناو باڵەخانەکان دوای تێپەڕبوونی بوومەلەرزەکە، مەگەر دوای دڵنیابوون لە سەلامەتی باڵەخانەکان.

‎*لە مالان:

یەکەم: لە ماڵەوە دەربچن .

دووەم: ئەگەر ناتوانی بچیتە دەرەوە هەوڵبدە بە پارچە مۆبیلیاتە گەورە و بەهێزەکان خۆت داپۆشیت.

سێیەم: بە گۆشەیەکی ژوورەکە یان دیوارەکانەوە خۆت بپارێزە و هەوڵبدە لە پەنجەرەکان دوور بکەویتەوە.

چوارەم: دوور بکەوەرەوە لە کەوتنی سەقف وکەلوپەل.

پێنجەم: دوور بکەوەرەوە لە کەوتنە خوارەوەی کەرەستە لە ڕەفەکان.

شەشەم: ئاگاداری کەوتنی سەقفی لاوەکی بن.

حەوتەم: هەوڵبدە هەندێک شتی پارێزەر بخەیتە سەر سەرت .

هەشتەم: نەگەڕانەوە بۆ ناو باڵەخانەکان دوای تێپەڕبوونی بوومەلەرزەکە، مەگەر دوای دڵنیابوون لە سەلامەتی باڵەخانەکان.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا جەختکراوەتەوە،کۆتایی هاتنی بوومەلەرزەکە بە مانای کۆتایی هاتنی مەترسییەکە نییە، بەو پێیەی دواتر بوومەلەرزەی پاشماوەی بە توندی کەمتر بەدوای خۆیدا هێنا.

ھەواڵی زیاتر