نوێترین زانیاری لەسەر بومەلەرزەکە

بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.4 پلەی رێختەر باکووری کوردستانی هەژاند و لە باشووری کوردستان و چەندین وڵاتی ناوچەکە هەستی پێکرا.

بەپێی سەنتەری ئەمریکی بۆ بوومەلەرزەزانی، چەقی بوومەلەرزەکە باکووری کوردستان بووە بە قوڵایی 24.1 کیلۆمەتر. لە دوای ئەو بوومەلەرزەیەوە، چەندین پاشلەرزەی دیکە لە شارەکانی دیکەی تورکیا و باکووری کوردستان هەستی پێکراوە. بوومەلەرزەکە لە عێراق، سووریا، لوبنان، ئیسرائیل و میسر هەستیپێکراوە.

دەزگای رووداوەکان و باری لە ناکاوی تورکیا ناسراو بە ئافاد رایگەیاند، سێ بوومەلەرزە تۆمارکراون، بوومەلەرزەی یەکەم لە شاری مەڕەشی باکووری کوردستان لە کاژێر 4:17ی خولەکەی بەرەبەیان بە گوڕی 7.4 پلەی رێختەر روویداو.

ئافاد راشیگەیاند، دوای ئەوە دوو بەوومەلەرزەی دیکە لە دیلۆکی باکووری کوردستان بە گوڕی 6.4 پلە و 6.5 پلەی رێختەر.

بوومەلەرزەکەی لە هەرێمی کوردستانیش روویدا، بە گوڕی 4.7 پلە بووە. 

لە شارەکانی باکووری کوردستان وەکو مەڕەش، دیلۆک، ئامەد و مەڵەتێ بوومەلەرزەکە زیانی هەبووە و باڵەخانە رووخاون، بەڵام هێشتا هیچ زیانێکی گیانیی رانەگیێندراوە.

سلێمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا دوای بوومەلەرزەکە رایگەیاند، سەردانی هەموو ئەو ناوچانە دەکەن کە بەر بوومەلەرزە کەوتوون، تاوەکو ئێستا شەش بوومەلەرزە روویانداوە کە گوڕەکەیان لە سەروو شەش پلەی رێختەرەوە بووە. هیچ ئامارێکیش لەبارەی ژمارەی قوربانییان و زیانەکان بەردەست نییە، بەڵام گیانلەدەستدان هەیە.

رووداو

ھەواڵی زیاتر