دادگای هەولێر لە نووسراوێکدا کە ئاڕاستەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقی کردووە، خاوەندارێتی یەکێتی نیشتیمانی بۆ بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی گەڕاندووەتەوە.
لە دەقی نووسراوەکەدا کە ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان لە رێگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا ئاڕاستەی کۆمسیۆنی کردووە هاتووە؛ ئەو بڕیارەی لە دادگای سلێمانییەوە ئاڕاستەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کراوە و پشتی بە نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆ بەستووە، ساختەیە و هیچ نوسراوێکی لەو شێوەیە لە وەزارەتی ناوخۆوە ئاڕاستەی دادگای سلێمانی نەکراوە.
لە نووسراوەکەدا ئاماژە بە بۆچوونی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم کراوە کە بۆچوونی وابووە یەکێتی نیشتیمانی خاوەندارێتییەکەی بۆ بافڵ تاڵەبانی و لاهور بورهان جەنگی دەگەڕێتەوە نەوەک تەنیا بۆ بافڵ تاڵەبانی.