ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی دانوستاندن لەگەڵ بەغدا کۆدەبێتەوە

به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەرێوەدەچێت.

ئه‌مڕۆ به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان كۆدەبێتەوە و چه‌ند پرسێك تاوتوێ ده‌كرێن.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 1ـی 2ـی2023، بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێك كۆده‌بێته‌وه‌ و كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌م بڕگانە پێكدێت:

بڕگه‌ی یه‌كه‌م، تایبەتە بە خستنەرووی به‌رنامه‌ی دانووستانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی، کە ئەمەش لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەخرێتەڕوو.

بڕگه‌ی دووه‌م، تایبەت دەبێت بە خستنه‌ڕووی بابه‌تی بازاڕی كاغه‌زه‌ داراییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان و لە بڕگه‌ی کۆتاییشدا، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بابەتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ده‌سته‌به‌ری بانكی پڕۆژه‌ وه‌ستاوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دەخاتەڕوو.

ھەواڵی زیاتر