سوودانی: دینار له‌ دۆلار به‌هێزتره‌

سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا لە خەڵک ده‌كات، هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی دۆلار نه‌ده‌ن، چونكه‌ دینار به‌هێزتره‌.

سوودانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فه‌رمیی عێراقی، کە بڕیارە له‌ كاتژمێره‌كانی داهاتوودا پەخش بکرێت، رایگەیاند: “هاووڵاتییان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ دینار له‌ دۆلار به‌هێزتره‌، بۆیه‌ هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی دۆلار نه‌ده‌ن”.

سوودانی خەجت لەوە دەکاتەوە، حکومەت دۆلار بە رێژەی فەرمی دابیندەکات و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی هه‌ر به‌رپرسێكی حكومیشی كرد، كه‌ چاره‌سه‌ری بۆ كێشه‌كان پێ نه‌بێت و گوتیشی: “رەشنووسی بودجەی ساڵی 2023 یارمەتی نەختینەیی هه‌یه‌ و بەسەر خێزانە هەژارەکاندا دابەشدەکرێت”.

ھەواڵی زیاتر