عەتا سەراوی: لە باشترین حاڵدا یەکێتی سێ حیزبە

سەرکردەیەکی یەکێتی دەڵێ: لە باشترین حاڵدا یەکێتی سێ حیزبە و ململانێی تێدایە.

عەتا سەراوی قسەی بۆ ڕاگەیاندنەکان کرد و وتی: هەموو حیزبەکان ململانێیان تێدایە، یەکێتی لە باشترین حاڵیدا سێ حیزبە.

لەبارەی خۆپیشاندانەکانی چەند ساڵی رابردووی سەید سادق وتی: خەڵکانی گێرەشێوێنیان لە زەڕایەن و شارەزوور و شوێنەکانی ترەوە هێنا بۆ گێرەشێوێنی.

ئەو سەرکردەیەی یەکێتی دەشڵێ: کارەساتێکی مرۆیی گەورە لە جەنگی جیهانی سێیەم بەڕێوەیە، هیوادارم خەڵکی ئێمە کەمترین باج بدات.

لەبارەی دۆخی عێراقیشەوە وتی: ئیسپات بوو کە شیعەکان ئەهلی حوکمڕانی نین و ئەهلی تۆڵەن و ئسیپاتیان کرد نەهاتوون بۆ حوکمڕانی، قەرزیان لای ئەم وڵاتەیە و بیبەن و بڕۆن.

ھەواڵی زیاتر