شەپۆلێکی بەفروباران و سەرماوسۆڵە هەرێم دەگرێتەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی زانیاریی لەبارەی کەشوهەوای رۆژانی داهاتوو ئاشکرا کرد و رایدەگەیەنێت، کە کەشی تەڕ و باراناوی دەستپێدەکاتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 22/1/2023، ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند: ئەو چالاکی بایەی کەناو دەبرێت بە بای باکووری خۆهەڵات (ڕەشەبا) تاوەکوو ڕۆژی پێنجشەممە ناو بەناو بەشێوەی لاواز و مام ناوەند بەخێرایی 20 تاوەکوو سەرووی 40کم لەسەعاتێکدا بەردەوام دەبێت لە بەشێکی زۆری ناوچەکە لە ڕۆژی پێنجشەممەدا ئاسایی دەبێتەوە”.

راشیگەیاند: “ئەو وشکە سەرمایەی لە ڕووسیاوە هاتۆتە ناوچەکە لەدوێنێوە پلەکانی گەرمای دابەزاندووە کاریگەری بەتایبەت لەسەر کاتەکانی شەوان و بەیانیان تەواو دەبێت و کەش تەواو سارد دەکات دەبێتە هۆی ئەوەی لەتەواوی ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری شەختە و بەستن هەبێت لەگەڵ بەشێکی ناوچەی تری تایبەت بە نزیک شاخاوییەکان”.

ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی راشیگەیاند: “ڕۆژی 27ی مانگ بۆ سەرەوە ئەو وشکە سەرمایەی ڕووسیاش تەواو دەکشێتەوە و ناوچەکە جێدەهێڵێ، بەو هۆیەوە لەمەودای 27ی مانگ بۆ سەرەوە بەتایبەتی شەپۆلەکانی بەفروباران و سەرماوسۆڵە جێی دەگرنەوە و کەشی تەڕ و داباراناوی دەستپێدەکاتەوە”.

ھەواڵی زیاتر