ناسنامەی بکوژی خێزانە دهۆکییەکە ئاشکرا بوو

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک ئاشکرایکردووە “تۆمەتباری سەرەکی روداوی کوشتنی خێزانە پێنج کەسییەکەی دهۆی پەیوەندی زۆر باشی لەگەڵ ئەو خێزانەدا هەبووە و ئاگادار بووە دەچنە تورکیا و چەند رۆژێک پێشتر پیلانەکەی داناوە و گەڕاوەتەوە تورکیا “.

پۆلیس دەڵێت “تۆمه‌تبار ناوی ( ف. أ )ـه‌، خه‌ڵكی نسێبینه‌ و لە بەشی میکانیک لە کۆمەڵگه‌ی ئەڤرۆستیی شاری دهۆک بۆ ماوەی چه‌ند ساڵێك کاریکردووە”.

شەوی 18/1/2023، لەسەر رێگەی نسێبین-ی سەر بە پارێزگای مێردین لە تورکیا هێرشی چەکداری کرایە سەر ئۆتۆمبێلێکی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر بەرەو دیاربەکر دەچوون، لە ئەنجامدا پێنج هاوڵاتی دانیشتووی دهۆک کوژران.

ھەواڵی زیاتر