بڕیارە ئەمڕۆ برێت مەکگۆرک لە شاری هەولێر لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
هەرچەندە بڕیاربوو سەرانی یەکێتی لە دەباشان پێشوازی لە مەکگۆرک بکەن، بەڵام ئامادە نەبوو بچێتە سلێمانی و لە هەولێر لەگەڵیان کۆدەبێتەوە.
شەوی رابردوو، برێت مەکگۆرک، هەماهەنگیکاری کۆشکی سپی ئەمریکا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە بەغداوە گەیشتە هەولێر و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.