بەرپرسێکى پێشووى کەرکووک حوکم درا

دەستەى دەستپاکیى عێراق ئاشکرای کرد، دەستەى دووەمى دادگەى تاوانى کەرکووک بە شێوەی نائامادەبوون بەڕێوەبەرى پێشووى بەڕێوەبەرایەتیى پلاندانان و بەدواداچوونى کەرکووکى بە شەش ساڵ بەندکردن سزا داوە، بەهۆى ئاشکرابوونى سەرپێچیى یاسایی زێدەڕۆیی لە تێچووى پرۆژەى نۆژەنکردنەوەى فەرمانگەى ڤێتێرنەریی ناحیەى ریاز لە چوارچێوەى بودجەى ئاوەدانکردنەوەى قەزا و شارە ئازادکراوەکانى دەستى تیرۆر.

دەستەى دەستپاکیى عێراق ئاماژەى بەوەش داوە، دادگە بڕیاری رێگرى لە گەشتکردنى ئەو بەڕێوەبەرەى پێشووى کەرکووکى دەرکردووە، لەگەڵ دەستگرتن بەسەر موڵک و ماڵە گواستراوە و نەگواستراوەکانیدا.

بەگوێرەى زانیارییەکانى تۆڕى میدیایی رووداو، ئەو بەرپرسە لە پشکى پێکهاتەى تورکمان بووە و ئێستا خانەنشین کراوە.

ھەواڵی زیاتر