“فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دۆناڵد ترەمپ دەرچوو”

فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری عێراق لە رێوڕەسمی ساڵیادی کوژرانی ئەبو مەهدی موهەندی و قاسم سولەیمانی لە بەغدا رایگەیاند، دادگا هەستاوە بە دەرکردنی فەرمانی دەستگیکردن بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا چونکە ئەو فەرمانی کردووە بۆ بەئامانجگرتنی ئەبو مەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی.

سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری عێراق گوتیشی: دەسەڵاتی دادوەری درێغی ناکات لە گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەر هەرکەسێک کە لە تاوانی تیرۆرکردنی ئەواندا بەشداریکردبێت.

قاسم سولەیمانی لە 3ـی کانوونی دووەمی ساڵی 2020 لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا لەگەڵ “ئەبو مەهدی موهەندیس” لەلایەن سوپای ئەمەریکا لە رێگای مووشەکی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کوژران

ھەواڵی زیاتر