ئاماری جیابوونەوەی ژن و مێرد لە هەرێمی کوردستان


بە پێی زانیاری و ئاماری لێژنەکانی فەتوا لە هەرێمی کوردستان سەرجەم ئەو کێشانەی خێزانی کە روویان کردۆتە لقەکانی یەکێتی زانایان لە ساڵی 2022 بریتی بووە لە (3148) حاڵەت و لە نێویاندا ئەوانەی نەگەیشتوونەتە چارەسەرو بە تەڵاق و جیابوونەوە کۆتایی هاتووە بریتی بوونە لە (1604) حاڵەت.
هەر بەپێی ئامارەکە ئەنجومەنی باڵای فەتواو لێژنەکانی فەتوای سەر بە لقەکانی یەکێتی زانایان (2420) پرسیاری شەرعی هاوڵاتیانی وڵام داوەتەوەو (713) کێشەی میرات و زەوی و زارو (615) کێشەی مامەڵەو بازرگانی و کرین و فرۆشتنی چارەسەر کردووە.
یەکێتی زانایان لە ساڵی 2022 توانیویەتی 951 سیمینار لەبواری زانستی و رۆشنبیری ئایینی و بەشداری 17 کۆنفرانسی نێودەوڵەتی و هەروەها (489) پرۆسەی ئاشتەوایی ئەنجام بدات، ئەمە وێڕای کۆمەکی کردنی زیاتر لە (260) زانای ئایینی و چارەسەرکردنی (257) کێشەی تایبەت.

ھەواڵی زیاتر