لە عێراق خۆپیشاندان دەستی پێکردەوە
لە پارێزگاى دیالە خۆپێشاندان دژى دانانى کەسانى دەرەوەى پارێزگاکە لە بەرپرسیارێتیى هێزە ئەمنییەکان ئەنجامدرا و سەرجەم رێگە سەرەکییەکانى شارى بەعقوبەى ناوەندى پارێزگاکە لەگەڵ قەزا و ناحیەکانى داخران.
خۆپێشاندەران داوا دەکەن بەرپرسانى هێزە ئەمنییەکان لە خەڵکى دیالە بن، نەک لە شارەکانى دیکە.
هەر ئەمڕۆ دوو شەمە، لەبەردەم کۆمپانیای نەوتی باکوور لە شاری کەرکووک لەنێوان بەشێکی راهێندراوانی کۆمپانیاکە و هێزە ئەمنییەکان ئاڵۆزی دروستبوو. خۆپێشاندەران ویستوویانە بچنە نێو کۆمپانیای نەوتی باکوورەوە و هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان رووبەڕوویان بوونەوە و بە دار لێیان دان.