ته‌حسین خه‌فاجی، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، له‌ماوه‌ی ساڵی 2022ـدا نزیكه‌ی 200 چه‌كداری داعش له‌رێگه‌ی بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراقه‌وه كوژراون.
به‌گوته‌ی ته‌حسین خه‌فاجی، ژماره‌ی ئه‌و چه‌كدارانی داعش كه له‌ماوه‌ی ساڵی 2022ـدا له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق كوژراون، گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 400 چه‌كدار.
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق دووپاتیده‌كاته‌وه ئه‌و ئامارانه سه‌ره‌تایین و له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا كار له‌سه‌ر ده‌ركردنی راپۆرتێكی ورد له‌باره‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه له‌ماوه‌ی ساڵی 2022ـدا هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌دژی چه‌كدارانی داعش له‌نێو خاكی عێراق و ناوچه سنوورییه‌كان ئه‌نجامیداون.