هاوپەیمانی فەتح: مستەفا کازمی هەڵاتووە
عەلی زوبەیدی، سەرکردەی هاوپەیمانیی فەتح ڕایگەیاند، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عیراق تۆمەتبارە بە گەندەڵی و تێوەگلان لە کوژرانی چەند کەسایەتیەکى عێراقى و ئێرانى.
بە قسەی زوبێدی، هیچ بەربەستێک لەبەردەم محەمەد شیاع سودانیدا نەماوە بۆ لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران.
زوبێد دەشڵێت “مستەفا کازمی، لە رێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بەرەو دوبەی هەڵاتووە، بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی لێپرسینەوە نەبیتەوە”.