بۆچی بافڵ تاڵەبانی چوو بۆ ڕۆژئاوای کوردستان؟

ئەمڕۆ میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە کە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی ڕۆژئاوای کوردستانی کردووە و لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هەسەدە کۆبووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش ئامانجی سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی بۆ بینینی ماتیو مکفارلەین، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بووە.
ماوەیەکە بەهۆی کوژرانی چەند کەسێکی ناو هێزەکانی دژەتیرۆری سلێمانی و چەند کەسێکی تر، ئەمریکا بە تەواوی نیگەران بووە لە یەکێتی و هاوکاریی و پەیوەندیەکان لەگەڵ پچڕاندووە.
بافڵ تاڵەبانی داوای لە مەزڵوم عەبدی کردووە، لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نێوەندگیریان بکات و چاوپێکەوتنەکەیان بۆ ڕێک بخات.
لەو کۆبوونەوەدا بافڵ تاڵەبانی داوای لە فەرماندەی هاوپەیمانان کردووە هاوکاری یەکێتی بکەنەوە و پەیوەندیەکانیان لەگەڵدا ئاسایی بکەنەوە.

ھەواڵی زیاتر