پسپۆرێکی بواری کەشناسی رایگەیاند ” لە ئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی لاوازی دەریای ناوەراست لە سبەی چوارشەمەوە ٢١ ی کانوونی یەکەم ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بەزۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و لەرۆژانی پێنجشەمە تا رۆژی شەمە ٢٤ ی کانونی یەکەم لە ئەنجامی ھاتنی کەمێک شێ ئەگەری بارانبارینی پچر پچر بەرێژەی کەم بۆ مامناوەند ئەبێت”.
ئاراس جەبار پسپۆری بواری کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە ناوچە جیاجیاکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکوک و ھەڵەبجە و سنوری پارێزگای سلێمانی، بارانی مام ناوەندی دەیگرێتەوە”.
ئەو پسپۆرە پێشبینیش دەکات بەگشتی کاریگەری ئەم شەپۆلە بۆ سەرناوچەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان لاواز ئەبێت تەنھا پێشبینی نمە باران دەکرێت لەھەندێ ناوچەدا.
” پلەکانی گەرما لەو ماوەیەدا ٢ تا ٤ پلە نزمبوونەوە بە خۆیەوە ئەبینێت و خێرای با جار جار لە ئاراستەی باکوری رۆژھەڵاتەوە مامناوەند چالاکەبێت بەخێرای ١٥ تا ٢٥کم/س”( وەک ئاراس جەبار ئاماژەی بۆ کرد).