جوتیارێک سێ چەکداری داعش دەکوژێت

لە سنوری پارێزگای سەلاحەدین، گرووپێک چەکداری داعش هەڵدەکوتنە سەر گوندێک، بەڵام جوتیارێک ڕووبەڕوویان دەبێتەوە و سێ چەکداری داعش دەکوژێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست باڵکێش کەوتووە، دوای ئەوەی جوتیارەکە سێ چەکداری داعش دەکوژێت، دەست دەکاتەوە بە زەوی کێڵان، لەو کاتەدا سێ چەکداری دیکەی داعش دەچنە ناوچەکە و ئاڕبیجییەک دەنێن بە تراکتۆرەکەوە کە جوتیارەکە کاری پێ کردووە.

دوای ئەو رووداوەکە، لیوای 91ی سوپای عێراق دەگەنە ناوچەکە و سێ چەکداری دیکەی داعش دەکوژن.

ھەواڵی زیاتر