ڕۆژ بە ڕۆژ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرز دەبێتەوە و ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار نرخی 100 دۆلار گەیشتە 150هەزار دیناری عێراقی.
ئێستا (کاتژمێر 4:30ی ئێوارەی یەکشەممە)، نرخی 100 دۆلار بە 149هەزار و 900 دینارە.
هۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بانکی ناوەندی عێراق کەمتر لە جاران دۆلار دەخاتە بازاڕەوە.