لە شەقڵاوە مینێک تەقییەوە و چوار کەسی بریندار کرد

کاتژمێر 04:00ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتی کارکردن و پاککردنەوەی رێڕەوی ئاوەڕۆ لە گەڕەکی سابیراوەی شەقڵاوە مینێک بە چوار ژینگەپارێزدا تەقییەوە و بریندار بوون.

شوان جەمال، بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئەرتووش کە کاری کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک دەکات رایگەیاند، بریندارەکان گواستراونەتەوە نەخۆشخانەی شەقڵاوە و دۆخی تەندروستییان جێگیرە.

هەروەها بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە گوتیشی، ساچمە بەر جەستەی بریندارەکان کەوتووە و لەژێر چاودێریی پزیشکیدان. ئاماژەی بەوەش دا، ژینگەپارێزکان کوردن و خەڵکی شەقڵاوەن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئەرتووش گوتی، مینەکە هیی سەردەمی رژێمی پێشوو بووە لە نێو ئاودا بە ژینگەپارێزەکان تەقیوەتەوە.

ژێدەر

رووداو

ھەواڵی زیاتر