ئەمڕۆ جارێکی دیکە هێرشکرایەوە سەر بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە، زڕگوێزیش لە سنووری سلێمانی کرایە ئامانج کە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانی لەو سنوورەدان.
بەپێی زانیارییەکان، لە کۆیە پێشمەرگەیەکی دیموکرات شەهید بووە و هەشتی دیکە بریندارن.