سەرۆکی دەستەی دەسپاکی عێراق دەستی لەکارکێشایەوە

دادوه‌ر عه‌لا ساعدی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدراڵی عێراق ڕایگەیاند: “وەرگرتن لە پۆستێکی گرنگ لە ئۆرگانە چاودێرییە نیشتمانییەکاندا بابەتی شەرەف و گەشت نییە کە کەسی بەرپرس بتوانێت چێژی لێ وەربگرێت”.

عەلا ساعدی ده‌شڵێت” له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ی كه‌ پێمان سپێردرابوو، به‌و پۆسته‌وه‌ گیرنه‌دراوین، له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌مانتوانی له‌ هه‌ڵوێستی خۆماندا به‌رده‌وام بین، دوای هه‌ڵمه‌ته‌كانی شێواندن و چه‌واشه‌كاری و ناوزڕاندن به‌رامبه‌ر به‌ دامه‌زراوه‌كه‌مان، داواكارییه‌ك پێشكه‌شی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی له‌پۆسته‌كه‌مان ببه‌خشێت، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌ركه‌سێك ده‌خوازین كه‌ پۆسته‌كه‌ له‌داهاتودا وه‌ربگرێت به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركه‌ قورسه‌”.

ھەواڵی زیاتر