سالار تاڵەبانی بۆ بافڵ: نێچیرڤان بارزانی فریاتان کەوت

پاسەوانێکی ئارازی شێخ جەنگی دەڵێ، ئەگەر نێچیرڤان بارزانی نەبوایە، لە فڕۆکەخانەی هەولێر بۆقیان پێمان دەکرد.

سالار تاڵەبانی لە فەیسبووک نووسیویەتی “به‌زاتی خوا ئه‌گه‌ر نێچیرڤان بارزانی نه‌بوایه‌ دوێنی له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر بۆقیان پێمان ئه‌كرد، یه‌كێتیی به‌ ته‌حدا كردن به‌ڕێوه‌ ناچێ به‌زاتی خوا وابكه‌ن له‌ گۆڕان خراپترمان به‌سه‌ر دێ“.

دەقی نووسینەکەی سالار تاڵەبانی

بۆ قسه‌ی ڕاست ناكه‌ن ئه‌م فشه‌ فشه‌ی بۆچیه‌

بۆ قه‌ده‌ری یه‌كێتیی ئه‌ده‌نه‌ ده‌س درۆزنێ وه‌ك وهاب هه‌ڵه‌بجه‌یی
بۆ یه‌كێتیی ئه‌كه‌نه‌ قوربان وهاب هه‌ڵه‌بجه‌یی
بۆ خه‌ڵك به‌ كه‌روگا ئه‌زانن
بۆ ڕاست قسه‌ ناكه‌ن

باوكم به‌زاتی خوا ئه‌گه‌ر نێچیرڤان بارزانی نه‌بوایه‌ دوێنی له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر بۆقیان پێمان ئه‌كرد

یه‌كێتیی به‌ ته‌حدا كردن به‌ڕێوه‌ ناچێ به‌زاتی خوا وابكه‌ن له‌ گۆڕان خراپترمان به‌سه‌ر دێ

والله وبیلا خه‌فه‌ت ئه‌خۆم ده‌بینم حزبه‌كه‌ی مام كراوه‌ به‌قوربان خۆفشكردنه‌وه‌ی وهاب هه‌ڵه‌بجه‌یی
ئه‌مجاره‌ نێچیرڤان فریاتان كه‌وت ئه‌ی به‌یانی كێ فریاتان ئه‌كه‌وێ

ھەواڵی زیاتر