ئەمریکا لێکۆڵینەوە لە کوشتنی ئەمریکییەک لە عێراق دەکات

نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، وەزارەتەکە ئاگاداری ئەو هەواڵانەن کە باس لە کوشتنی هاووڵاتییەکی ئەمریکی لە عێراق دەکەن.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، پرایس ڕایگەیاند، ئەمریکا لێکۆڵینەوە لە کوشتنی هاووڵاتییەکی ئەمریکی دەکات لە بەغدا و ئاماژەی بەوەشکرد، کە کەسوکاری قوربانییەکە لە وردەکارییەکانی ڕووداوەکە ئاگادار کراونەتەوە.

هەروەها وەزارەتەکە سەرۆکوەزیرانی عێراق محەممەد شیاع سوودانی ئاڕاستە کرد بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی تیرۆرکردنی هاووڵاتییەکی ئەمریکی لە بەغدا و لایەنەکانی پشت تیرۆرکردنەکە بە زووترین کات.

لە ڕاگەیەندراوێکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق هاتووە، کە سوودانی ڕێنمایی وەزیری ناوخۆی عێراق عەبدولئەمیر ئەلشەمەری کردووە بۆ پێکهێنانی تیمێک لە دەزگا تایبەتمەندەکان و دەزگا ئەمنییەکانی تر بۆ بەدواداچوون لە کوشتنی ئەو هاووڵاتییە ئەمریکییە.

ئەو هاووڵاتییە ئەمریکییەی لە ناوەڕاستی بەغدا کوژراوە ناوی ستیڤن ئێدوارد ترۆل بووە.

ھەواڵی زیاتر