کەشناسی عێراق ڕایدەگەیەنێت” هەفتەی داهاتوو له ناوچه‌كانی هەرێمی کوردستان ئه‌گه‌ری بارانبارین و هه‌وره بروسکە هەیە”.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا دەڵێ” بەپێی پێشبینییەکان رۆژی دووشەممەی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبروسکە لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات پلەکانی گەرماش دادەبەزن”.
کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، شەپۆلی بارانبارین و هەورەبروسکە تاکو رۆژی سێشەممەی دواتر بەردەوام دەبێت، بەڵام ئەم شەپۆلی باران بارینە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ناگرێتەوە.