نەسروڵڵا: هێشتا ئاگر لە شوێنی تەقینەوەکە هەڵدەستا راگەیاندنەکان سیناریۆیان بۆ داڕشت

حەسەن نەسروڵڵا، سكرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنانی ڕایگەیاند، حیزبوڵڵا هیچ کۆگا و چەک و تەقەمەنییەکی لە بەندەرەکەی شاری بەیرووت نییە، تەنانەت مەترێک زەویشی لەو شوێنە نییە.

حەسەن نەسروڵڵا لە وتارێکی تەلەڤزیۆنیدا ئاماژەی بەوە کرد، پێشتر بڕیاریدابو سەبارەت بە دۆخی وڵات لەگەڵ ئیسرائیل قسەبكات، بەڵام ئەمڕۆ تەنها لەسەر كارەساتەكەی بەیرووت دەدوێت، چونکە وڵات لەبەردەم كارەساتێكی گەورەی مرۆیی و نیشتیمانیدایە بە هەمو پێوەرەكان، كە كاریگەرییەكی گەورەی لەسەر ئابووری و كۆمەڵایەتی ناوچەكە دروستكردووە.

سكرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنانی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی بەسەر لوبنانییەکاندا هاتووە کارەساتێکە و هەموو لایەک بۆی بە پەرۆش و خەمبارن.

ھەواڵی زیاتر