شاندێکی پارتی سەردانی حیزب و لایەنەکان دەکات

له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا، شاندێكی پارتی سه‌ردانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ تاووتوێكردنی دۆخی سیاسی و دارایی هه‌رێمی كوردستان و كار و هه‌نگاوه‌كانه‌ كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

شانده‌كه‌ی پارتی له‌ تیمی وه‌زاری ئه‌و حزبه‌ لە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێكدێت، بە سەرۆکایەتی پشتیوان سادق و ئەندامییەتی ساسان عەونی، سەفین دزەیی و ئومێد سەباح.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیاندا له‌گه‌ڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە رووی سیاسی و دارایی و کار، پرۆژە و هەنگاوەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تاوتوێ ده‌كه‌ن.

بڕیاره‌ سبەی شەممە (29ی ئۆكتۆبه‌ری 2022)، شانده‌كه‌ی پارتی سه‌ردانی هه‌ریه‌كه‌ له‌ حزبی شیوعی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بكه‌ن.

هه‌روه‌ها رۆژی یەکشەممە، له‌گه‌ڵ یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان كۆببنه‌وه‌ و دواتر سه‌ردانه‌كانی ئه‌و شانده‌ بۆ لای لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.

ھەواڵی زیاتر