خۆپێشاندان لە شاری مهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکردەوە. زۆربەی دووکان و بازاڕەکانی شارەکەش وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر کوشتنی خۆپێشاندەرێک داخراون.
دوای بە خاکسپاردنی تەرمی ئیسماعیل مەولوودی ناسراو بە سمکۆ لە گۆڕستانی بوداغ سوڵتان خەڵک بە رێپێوان و دروشم لەدژی رێبەری کۆماری ئیسلامی و ئەندامانی جۆجێی سوپای پاسداران بەرەو قایمقامییەتی شارەکە رۆشتن.
ئیسماعیل مەعرووفی، ناسراو بە سمکۆ، لە خۆپێشاندانەکانی گەڕەکی “پشت تەپی” مهاباد گیانی لەدەستدا. بەڵام کەسوکار و خۆپێشاندەران تەرمەکەیان رادەستی پزیشکی دادی نەکرد و ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی هەزاران هاونیشتمانی لە گۆڕستانی بوداغ سوڵتان بەخاکسپێردرا. هاونیشتمانییان لە کاتی بەخاکسپاردنی دروشمی “کوردستان، کوردستان، گۆڕستانی فاشیستان” و “شەهید نامرێ” گوتەوە.