تیمی پارێزەرانی بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، دادگای سلێمانی لەسەر داواکەی لاهور جەنگی بورهان بڕیاریدا و دۆسیەکەی لە بەرژەوەندی بافڵ جەلال تاڵەبانی داخست.
دەقی ڕوونکردنەوەکە
روونكردنەوەیەك لە تیمی پارێزەرانی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
دادگای سلێمانی لەسەر داواکەی لاهور جەنگی بورهان بڕیاریدا و دۆسیەکەی لە بەرژەوەندی بافڵ جەلال تاڵەبانی داخست.
لە ڕێکەوتی ٩/١٠/٢٠٢٢ دادگای بەرایی سلێمانی بڕیاریدا بە رەتکردنەوەی داواکەی (لاهور جەنگی بورهان) پاش ئەوەی بریکاری (بافڵ جەلال تاڵەبانی) لە داوا یاساییەکەدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، تەواوی ئەو بڕیارانەی کە دراون یاسایین و بە پێی پەیڕەوی یەکێتی ئەنجامدراون. تەواوی بەڵگەکانی بۆ دادگا خستەڕوو و داوایکرد داواکەی رەت بکرێتەوە چونکە بە پێی یاسای احزاب دەبێت لە ماوەی ٦٠ رۆژدا داوا تۆمار بکەن، بەڵام داواکار دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر داوای تۆمار کردووە.
بۆیە دادگا بڕیاریدا بە رەتکردنەوەی داوای لاهور جەنگی بورهان و داخستنی دۆسیەکە بە یەکجاری لە بەرژەوەندی بافڵ جەلال تاڵەبانی.