ئەڵمانیا دەیەوێت سزا بەسەر ئەو کەسایەتییانەدا بسەپێنێت کە بەرپرسن لە ئەنجامدانی ئەو مامەڵە تووندەی لەگەڵ خۆپێشاندەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەکرێت.
ئانالینا بایربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانی ڕایگەیاند، هەولی بلۆککردنی سەروەت و سامانی ئەو کەسایەتییانە دەدەن کە بەرپرسیارن لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی دژی حکومەت لە ئێران.
سەرچاوەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا هەفتەی رابردوو رایگەیاند، ئەڵمانیا، فەرەنسا، دانیمارک، ئیسپانیا، ئیتاڵیا و کۆماری چیک 16 پێشنیاریان بۆ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێراندا پێشکەش بە یەکێتی ئەوروپا کردووە.
ئەو وڵاتانەی پێشنیاری سزاکانیان کردووە، ئامانجیان ئەوەیە کە وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە کۆبوونەوەکەیان لە ١٧ی تشرینی یەکەمدا بڕیاریان لەسەر بدەن.
لە گرتە ڤیدیۆییەکانی سۆشیال میدیادا دەرکەوتووە، ڕۆژی شەممە، خوێندکارانی کچ لە تاران دروشمی “ونبوون”یان دەوتەوە، لە کاتێکدا ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران سەردانی کەمپی زانکۆیەکی کرد و ئیدانەی خۆپیشاندەرانی کرد.
بایربۆک بە ڕۆژنامەی بیلد ئەم سۆنتاگی وتووە: ” چەکدارەکانی ئێران لەسەر شەقام لە ژن و کچان دەدەن و دەیانڕفێنن و بە ئارەزووی خۆیان زیندانیان دەکەن، ئەو ژنانەش جگە لە ئازادی ژیان هیچی دیکەیان ناوێت”.