لە تەقینەوەکەی هەولێردا کەسێکی نزیکی لاهور جەنگی گیانی لەدەست داوە

په‌یجی دژه‌ تیرۆری كوردستان، بڵاوی كرده‌وه‌، ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی هه‌ولێر له‌ ئاكامی بۆمبێكی چێندراو بووه‌ و شوفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و چوار سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ش بریندار بوون.

له‌ راگه‌یه‌ندراوی په‌یجی دژه‌ تیرۆری كوردستاندا هاتووه‌: “کەمێک بەر لە ئێستا لە گەڕەکی سەربەستی لە شاری هەولێر، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقییەوە و بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لە دەست دا و دوو ئافرەت و دوو منداڵیش کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بوون بریندار بوون”.

په‌یجه‌كه‌ له‌ باره‌ی ناسنامه‌ی قوربانییه‌كان و ورده‌كاری زیاتری رووداوه‌كه‌ هیچ زانیارییه‌كی زیاتری بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌.

بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، ئەو کەسەی گیانی لەدەست داوە ناوی هاوکار جافە کە کەسێکی نزیکی لاهور جەنگی بووە.

ھەواڵی زیاتر